Apora Logo

شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکات

شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلان دەکات

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ئاشکرایکرد، کە شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبێتەوە.

3/11/2025

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی دەم پارتی، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2025، هەریەکە لە پەروین بوڵدان، میتحات سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، سەردانی دوورگەی ئیمرالی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی "پەکەکە"، کۆببنەوە.


پێشتر شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، لە 30 تشرینی یەکەمی 2025، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوەکەش شاندەکە ڕایانگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە لەسەر ئەو هەنگاوە پێویستانە ڕێککەوتووین کە دەبێ بۆ پێشخستنی پرۆسەکە بگیرێنەبەر و گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش.

;