Apora Logo

ئێران وردەکاری نوێ سەبارەت بە تیرۆرکردنی هەنیە ئاشکرا دەکات

ئێران وردەکاری نوێ سەبارەت بە تیرۆرکردنی هەنیە ئاشکرا دەکات

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکرد، کە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە مانگی تەمموزی 2024دا، ئەنجامی "ئۆپەراسیۆنی تێکدانی ناوخۆیی" نەبووە، به‌ڵكو به‌موشه‌كێكی رێنماییكراو به‌ئامانج گیراوه‌.

3/11/2025

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ژەنەڕاڵ عەلی محەممەد نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئیسماعیل هەنیە بە مووشەکێکی ڕێنماییکراو تیرۆرکرا کە لە دوورییەکی دیاریکراوەوە هەڵدرابوو و ڕاستەوخۆ بەر پەنجەرەی ژوورەکە کەوت پێش ئەوەی لە جەستەیدا جێگیر بێت".


ڕوونیشیکردەوە کە "هەنیە لە ساتەوەختی لێدانەکەدا بە تەلەفۆن قسەی دەکرد، موشەکەکەش لە هەمان ئاڕاستەوە هاتووە کە سەیری دەکرد".


ناینی ڕەتیکردەوە، ژیانی هەنیە نهێنی بێت، هەر وەک دەنگۆی لەسەر بوو، ڕوونیکردەوە کە "تەلەفۆن و تابلێتێکی بەکارهێناوە، ئەمەش وایکردووە شوێنەکەی لەڕێگەی سیگناڵە ئەلیکترۆنییەکانەوە دیاری بکرێت".


ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دوای تیرۆرکردنەکە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا و ئەندامەکانیش لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی سەربازی ڕێککەوتوون، بەمەش کاتی وەڵامدانەوەکە لە دەستی هێزە چەکدارەکاندا جێهێشتووە."


نائینی پشتڕاستیکردەوە کە سەرکردایەتی سەربازی ئێران لە زستانی ساڵی ڕابردووەوە هەڵگیرسانی شەڕی بە حەتمی زانیوە و ڕوونی کردەوە کە زنجیرە مانۆڕەکانی “دەسەڵات” بۆ بەهێزکردنی ڕاگرتن و ڕێکخستنی حیساباتی “دوژمن” ئەنجامدراون، بەڵام – بە گوتەی ئەو نە دیپلۆماسی و نە مانۆڕە سەربازییەکان سەرکەوتوو نەبوون لە ڕاگرتنی ئیسرائیل و ئەمریکا لە بە ئامانجکردنی ئێران.


ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، کە تیرۆرکردنەکە "ڕادەی توانا تەکنیکییەکانی ئاشکرا کرد کە دوژمن بەکاری دەهێنێت، لە هەمان کاتدا ئامادەیی ئێرانی بۆ هەنگاونان بۆ قۆناغی کاردانەوەی وردە وردە لە چوارچێوەی ستراتیژی خۆپارێزی ناوچەییدا نیشاندا.

;