Apora Logo

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابووری

3/11/2025

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە سەرەتای بازرگانی ئاسیادا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای بڕیاری هاوپەیمانی ئۆپێک+ بۆ دواخستنی زیادبوونی بەرهەمهێنان لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا، هەنگاوێک کە نیگەرانییەکانی بازاڕی سەبارەت بە ئەگەری زیادبوونی دابینکردنی نەوت کەمکردەوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 47 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 0.73% و گەیشتە 65.24 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکای ڕۆژئاوای تەکساس 45 سەنت بەرزبووەوە، واتە 0.74% و گەیشتە 61.43 دۆلار.


هاوپەیمانییەکە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتبوو لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی 137 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی کانوونی دووەم، بەهەمان ڕێژەی زیادبوونی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم، پێش ئەوەی بڕیاری ڕاگرتنی هەر زیادکردنێکی دیکەی لە ماوەی مانگەکانی 1، شوبات و ئازاری 2026 بدات، بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارە وەرزییەکان.


هاوپەیمانییەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە کە بڕیاری بەستنی ئامانجەکەی پاراستنی هاوسەنگی بازاڕە لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لەبارەی لاوازی چاوەڕوانکراوی خواست لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا.


لە هەمان چوارچێوەدا ڕوسیا وەک توخمێکی سەرەکی لە هاوسەنگی پێداویستییە جیهانییەکان دەمێنێتەوە، سزاکانی ئەمریکا بەردەوامن و هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە بەندەری تواپسەی ڕوسیایان لە دەریای ڕەش کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگرکەوتنەوە و زیانی لانیکەم کەشتییەک کەوتووە.


نرخی نەوت لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 2% دابەزیبوو بۆ سێیەم مانگی لەسەریەک، کە لە 20ی تشرینی یەکەمدا نزمترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تۆمارکردبوو، ئەمەش لەکاتێکدایە لەکاتی نیگەرانییە ئابوورییەکان و فشارەکانی زیادبوونی خستنەڕوو.


هەروەها ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەمریکا لە مانگی ئابدا بە ڕێژەی 86 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی کە 13.8 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

;