وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستاندا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (20905) له ڕێكه‌وتی (2/ 11/ 2025) به ئیمزای (د. ئارام محه‌مه‌د قادر) وه‌زیری خوێندنی باڵا، ئه‌و خێزانانه‌ی دوو قوتابی/ خوێندكار یان زیاتریان له سیسته‌می خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران ده‌خوێنن، لێخۆشبون بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌رێژه‌ی (50٪) له كرێی خوێندنه‌كه‌یان ده‌كرێت، به هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی پێشوو".
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشته به كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی ژماره (1)ی ساڵی 2023ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ته‌وه‌ری (دووه‌م) بڕگه‌ی (دوانزه‌هه‌م).
هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌م داشكاندنه له بڕی پاره‌ی داواكراو له‌دوای داشكاندنی (45٪)ی كرێی خوێندن ئه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رجه‌م خوێندكارانی خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، به‌كالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر، دكتۆرا) له زانكۆ حكومییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
