ئاژانسی ههواڵی عێراق بڵاویكردووهتهوه، فوئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاكان فیدان هاوتا تورکییەکەی رایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا مێژووییە، ئاماژەی بەوەشدا کە کە سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ بەغدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاوە کە گرنگی هاوبەشی بۆ هەردوو وڵات هەیە.
فوئاد حوسێن ئهوهشی خستهڕوو: دۆسیەی ئاو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا تاوتوێ کرا و لە نێوان عێراق و تورکیا 26 یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە.
گوتیشی: له رۆژانی داهاتوودا بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئاو لەگەڵ تورکیا واژۆ دەکرێت .
وهزیری دهرهوهی عێراق ئاشكراشی كرد: عێراق پشتگیری لە گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات و هیواداره بگەنە چارەسەرێک کە هەمووان پێی رازی بن.
