Apora Logo

توێژینەوەیەک: لە هەفتەکەیدا 75 خولەک وەرزشکردن مەترسی شێرپەنجە و مردنی پێشوەختە کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەک: لە هەفتەکەیدا 75 خولەک وەرزشکردن مەترسی شێرپەنجە و مردنی پێشوەختە کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەک: لە هەفتەکەیدا 75 خولەک وەرزشکردن مەترسی شێرپەنجە و مردنی پێشوەختە کەمدەکاتەوە

2/11/2025

 

لە توێژینەوەیەکی نوێدا، زانایان بڵاویانکردوەتەوە، رۆژانە بۆ ماوەی 75 خولەک وەرزشکردنی سوک، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی 17% و مەترسی توشبون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی 7% و23%.مەترسی مردنی پێشوەختە ناهێڵێت.

زانایان مژدەیەک دەدەنە ئەو کەسانەی، ئارەزوی وەرزشی قورسناکەن و لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە گۆڤاری پزیشکی وەرزشی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کە تەنها 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا، هۆکارە بۆ کەمبونەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بەرێژەی لە 17%.

تەنها ئەوە نییە و لە بەشێکی دەرئەنجامەکانی پێی گەیشتون، لە هەفتەیەکدا 75 خولەک وەرزشکردنی سوک، هاوشێوەی پیاسەکردن، دەبێتە هۆی  کەمبونەوەی مەترسی توشبون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی  7% و کەمبونەوەی مەترسی مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی لە  23%.

توێژینەوەکە، شیکارییەکی کردوە لەسەر بنەمای داتای زیاتر لە 30 ملیۆن کەس، دەریدەخات کە تەنها 11 خولەک ڕۆیشتن بە پێ لە ڕۆژێکدا بەسە بۆ ئەوەی هەنگاوێک بنێن بەرەو  تەمەنێکی درێژتر .

بە شێوەیەکی گشتی پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ڕۆژانە پێنج هەزار هەنگاو بنێن بۆ تەندروستییەکی باش؛ بەڵام هەر بڕە چالاکییەک گەر کەمتر بێت لەوەش باشترە لەوەی بەهیچ شێوەیەک وەرزش یاخود چالاکی ئەنجام نەدرێت

دکتۆر جەیمس وودکۆک، مامۆستا لە پزیشکی کلینیکی زانکۆی کامبریج، کە یەکێکە  لە نوسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: ئەگەر تەنها 10 خولەکیش لە ڕۆژێکدا بەسەر بەریت بۆ ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی، ئەوا هێشتا شتێک دەکەیت بۆ تەندروستی دڵت و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکەیتەوە.

 


;