Apora Logo

كۆمسیۆن: 24 كاتژمێر دوای تەواوبوونی دەنگدان ئەنجامی سەرەتایی رادەگەیەنین

كۆمسیۆن: 24 كاتژمێر دوای تەواوبوونی دەنگدان ئەنجامی سەرەتایی رادەگەیەنین

هەڵبژاردن سێ راپۆرتیان دەبێت قۆناغەكانی بەیانی، نیوەڕۆو كۆتایی دەنگدان دەگرێتەوە

2/11/2025

دوای24 كاتژمێر لە تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكە رادەگەیەنرێت و ئامێرەكان لەماوەی پرۆسەی دەنگداندا سێ راپۆرت دەدەنە كۆمسیۆن.

 لەوبارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند: ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوای 24 سەعات لەكۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان لەلایەن كۆمسیۆنەوە رادەگەیەنرێت.

بەوتەی جومانە غەلای: ئامێرەكانی هەڵبژاردن سێ راپۆرتیان دەبێت قۆناغەكانی بەیانی، نیوەڕۆو كۆتایی دەنگدان دەگرێتەوە، ئەنجامەكانیان یەك لەدوای یەك بۆ بریكاری قەوارە سیاسییەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاكانی راگەیاندن دەخرێنە روو.

ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە زیاتر لەحەوت هەزار كاندید لە 11ی 11ی 2025 كێبڕكێ‌ لەسەر بەدەستهێنانی 329 كورسی بكەن كە 320یان گشتییەو 9كەی تریشیان پێكهاتەكانە.


;