بەرپرسی ڕاگەیاندنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش نزیکەی سێ ساڵ لە ڕاگرتنی، ئەمشەو یەکەم گەشتی تورکیا بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، دەشڵێت: كاتژمێر ١ـی ئەمشەو یەکەم فڕۆکە لە تورکیاوە دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لە كاتژمێر ٣ـی شەو هەمان فڕۆکە بە ژمارەیەک سەرنشینەوە دەگەڕێتەوە تورکیا.
دانا محەمەد سەعید لێپرسراوی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و توركیا بەمجۆرە زانیاری بۆ میدیا ناوخۆییەكان خستووەتەڕوو.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش نزیکەی سێ ساڵ لە ڕاگرتنی، ئەمشەو یەکەم گەشتی تورکیا بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.
دەشڵێت: كاتژمێر ١ـی ئەمشەو یەکەم فڕۆکە لە تورکیاوە دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لە كاتژمێر ٣ـی شەو هەمان فڕۆکە بە ژمارەیەک سەرنشینەوە دەگەڕێتەوە تورکیا.
وتیشی: ئەم گەشتە بەدەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی هەژماردەکرێت و وابڕیارە هەفتانە چەند گەشتێکی هاوشێوە ئەنجام بدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ڕۆژی ٣ـی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە دەوڵەتی تورك قەدەغەی گەشتەکانی بۆ سلێمانی ڕاگەیاند و ڕۆژی ١٥-١٠- ٢٠٢٥ (دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا) گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی ووڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە و ئەمڕۆش یەکەم گەشت ئەنجامدەدرێت.
