Apora Logo

بڕیارە بۆ ١٢ مووچەی خانەنشینان وەفدێک سەردانی بەغدا بکات

بڕیارە بۆ ١٢ مووچەی خانەنشینان وەفدێک سەردانی بەغدا بکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەچڕی کار لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی 12 مووچەی پاداشتی خانەنشینان دەکات

1/11/2025

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەچڕی کار لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی 12 مووچەی پاداشتی خانەنشینان دەکات، بڕیاریشە پێش هەڵبژاردن شاندێک بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا بکات.


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشنیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوون، هەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت 12 مووچەی تەواوی وەک پاداشتی خزمەت دەیگرێتەوە.


ڕاشیگەیاندووە، دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق ئەو پاداشتە بدات، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ خانەنشینێک وەرینەگرتووە.


ئاشکراشی کردووە، ئێستا سەرقاڵی ئەوەن ناوی سەرجەم ئەو خانەنشینانەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە بکرێتە یەک لیست، پێش هەڵبژاردن شاندێک سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکەن، چونکە مافێکی یاسایی خانەنشینانە و لە یاسای خانەنشینی ساڵی 2014ـی عێراق ئاماژەی پێدراوە.


;