Apora Logo

لە ساڵی داهاتوەوە هاوردە کردنی ئۆتۆمبێل مەرجدار دەکرێت

لە ساڵی داهاتوەوە هاوردە کردنی ئۆتۆمبێل مەرجدار دەکرێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ساڵی نوێوە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری بەسەردا دێت

1/11/2025

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ساڵی نوێوە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری بەسەردا دێت و مەرجەکانی حکومەتی عێراق تایبەت بە ئۆتۆمبێلی هاوردە جێبەجێ دەکرێت” كە بەو هۆیەوە هاورددەكردنی چەند جۆرێكی ئۆتۆمبێل قەدەغە دەكرێت و بەوهۆیەوە نرخی ئۆتۆمبێل بەرزدەبێتەوە.


فەیاز محەمەد عەبد، سەرۆکی دەزگای کۆنتڕۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ عێراق پلانێکی نوێی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە دەستپێکی ساڵی نوێوە عێراق بەهیچ شێوەیەک رێگە نادات بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی سووتاو و نووقمبوو، یان ئەو ئۆتۆمبێلانەی توشی ڕووداو و زیانی گەورە بووبێتەوە.


ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن لەگەڵ پێداویستییەکانی کەشوهەوای عێراق گونجاوبن و مەرجی ڕەنگ و جۆری ئۆتۆمبێل و وڵاتی بەرهەمهێن گرنگ نییە.


باسی لەوەشکرد، کاتێک بازرگانێک 1000 ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق دەکات، دەبێت هەموو زانیارییەکانی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سیستەمێکی تایبەت بە وەزارەتی پلاندانان تۆمار بکات.



;