Apora Logo

ئەردۆغان لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامی کۆبونەوەکەمان لەگەڵ شاندی ئیمڕاڵی دەبینن

ئەردۆغان  لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامی کۆبونەوەکەمان لەگەڵ شاندی ئیمڕاڵی دەبینن

ئەردۆغان لە وتارەکەیدا ڕۆژی شەممە ١ی تشرینی دووەم وتی، "کۆبوونەوەیەکی زۆر بنیاتنەر و بەرهەمدار و هیوابەخشمان هەبوو بۆ داهاتوو. هیوادارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاریگەریی ئەم کۆبوونەوەیە ببینین"

1/11/2025

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دوای ئەوەی کە پەکەکە لە تورکیا کشایەوە، باسی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەندامانی شاندی پارتی ئیمرالی کرد.



ئەردۆغان لە وتارەکەیدا ڕۆژی شەممە ١ی تشرینی دووەم وتی، "کۆبوونەوەیەکی زۆر بنیاتنەر و بەرهەمدار و هیوابەخشمان هەبوو بۆ داهاتوو. هیوادارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاریگەریی ئەم کۆبوونەوەیە ببینین".


ئەردۆغان لە 30ی تشرینی یەکەمدا پێشوازی لە ئەندامانی شاندی ئیمرالی دەم پارتی  لە پەروین بوڵدان و مەدحەد سانجار کرد.


لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، دوایین پێشهاتەکانی ئەو پرۆسەیەی کە حکومەت بە "تورکیای بێ تیرۆر"  ناوی دەبات تاوتوێ کرا.

شایەنی باسە  ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای میت  بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد کە ماوەی یەک کاتژمێری خایاند



;