Apora Logo

شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەکرێتەوە

شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەکرێتەوە

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا بەشێکی شەقامی ١٠٠ مەتری لە سلێمانی بکرێتەوە

1/11/2025


 

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا بەشێکی شەقامی ١٠٠ مەتری لە سلێمانی بکرێتەوە

 

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، قۆناغی یەكەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەچەند رۆژی داهاتودا بەدرێژیی 26 كیلۆمەتر دەكرێتەوە كە تەواوی شەقامەكە 37 كیلۆمەترەو شەقامێكی جوتسایدە بە ستانداردێكی نێودەوڵەتی و بەدەستی كاریی ناوخۆیی كاری تێدا كراوە بەمزوانەش هەموی تەواو دەبێت.


راشیگەیاندوە، شەقامەكە یەك ئۆڤەرپاس، 5 ئەندەرپاس، بەرزەپردێک و 7 یەكتربڕو 68 ئاوبەری تێدایە، كێشەی قەرەباڵغی ناوشار كەمدەكاتەوە، لە هەمانكاتدا ئاسانكارییەكی زۆر بۆ جوڵەی بازرگانی، هاتوچۆی هاوڵاتیان و جوانتركردنی سیمای شاری سلێمانی دەكات و رۆڵی لە فراوانكردنی شارەكەدا دەبێت.

;