کۆمسیۆن وردەکارییەکانی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری و کاتی ئاشکرا کردنی ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا دەکات
ئەمڕۆ شەممە (1ی تشرینی دووەمی 2025) کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت. وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی وەرگرتنی زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار کارتی نوێ کە لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 300 هەزار کارتی دراونەتەوە ، ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجامی هەڵبژاردنە بەراییەکان دوای 24 کاتژمێر دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان ڕادەگەیەنرێت.
حەسەن هادی زایر ڕاگەیاندووە ، “سێ وەجبەی کارتی بایۆمەتری وەرگیراون کە دوو وەجبەی سەرەکییان هەیە کە کۆی گشتی 3 ملیۆن و 500 هەزار کارتن، 2.3 ملیۆن لەو کارتانە دابەشکراون، هاوکات نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار کارت ماوە تا 11ی ئەم مانگە دابەشدەکرێت، تیمەکان لە ناوەندەکانی تۆمارکردن بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی هاوڵاتی بۆ ڕادەستکردنی کارتەکان تا دوایین کاتی دەنگدان”.
سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنیش ڕوونیکردەوە کە “یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2023، وەک هەموارکراو، دیاریکراوە کە ئەنجامە بەراییەکان 24 کاتژمێر دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان ڕابگەیەندرێت، واتە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی دواتر”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “دەستەی هەڵبژاردن سێ ڕاپۆرتی کاتی (بەیانی، نیوەڕۆ، و کۆتایی) بەرهەمدەهێنن، و ئەوانیش ئەنجامەکان یەک لە دوای یەک دەخرێنە بەردەم نوێنەرانی قەوارە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمساڵ کۆمسیۆن بژاردەی نوێی زیادکرد کە چاودێران و بریکارەکانی قەوارە سیاسییەکان دەتوانن لە ناو ناوەندەکاندا بە دەستی یەکەم سەیری ئەنجامەکان بکەن، ئەمەش شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرزدەکاتەوە".
