Apora Logo

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: کاتی چارەسەرکردنی کێشەی کوردە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: کاتی چارەسەرکردنی کێشەی کوردە

نوعمان کورتولموس، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پێویستیان بە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئەنقەرە هەیە بۆ پرسی کورد. دەشڵێت، سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا بەدینایەت بەبێ ئەوەی لە بنەڕەتدا ڕووبەڕووی ئەم بابەتە نەبینەوە.

1/11/2025

لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ لیژنەی پلاندانان و بودجەی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2026، کورتولموس جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەی یەکێتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی- کە بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی دامەزراوە- نوێنەرایەتی پایەیەکی بنەڕەتییە لە ڕێگای چارەسەرکردندا، داوای لە هەموو هێزە سیاسییەکان کرد بە بەرپرسیارێتی مێژووییەوە لەم قۆناغە نزیکببنەوە.


ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، كە کرانەوەی سیاسی لە تورکیا زیاتربووە لەو کاتەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاگربەستی لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ ڕاگەیاند، ئەمەش لە وەڵامی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان کە بە "بانگەواز بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" ناسراوە، کە ڕێگا خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی گفتوگۆی سیاسی و کۆمەڵایەتی.


بارودۆخی ئێستا- چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی ناوچەییدا- بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکات کە ئاشتی لە تورکیە چیتر تەنها بژاردەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی نیشتمانی و ناوچەییە بۆ پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

;