ئەو ماراسۆنە کە بە ماراسۆنی درێژ ناسراوە و مەودای 42 کیلۆمەتر دەگرێتەوە، بەیانی ئەمڕۆ بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەستی پێکرد، بە بەشداری نزیکەی 400 ڕکابەر و وەرزشوان، بەو پێیەی بەشداریکردن سنووردار بوو بۆ ئەو کەسانەی کە وەرزشکاری ڕاستەقینەن و ئەزموونی ماراسۆنیان هەیە.
زۆرێک لە وەرزشوانانی ناسراو، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەشداریان لە ماراسۆنی 42 کیلۆمەتریدا کرد، ڕاکەرانیش دەبێت چوار جار بە دەوری ڕێگایەکی خێرادا ڕابکەن کە درێژییەکەی نزیکەی 60 کیلۆمەترە.
هەروەها ئەمڕۆ ماراسۆنی 12 کیلۆمەتری دەستیپێکرد کە ڕاکردنە بەدەوری شەقامێکی 60 مەتریدا و لە هەمان کاتدا ماراسۆنێکی تری 2 کیلۆمەتری دەستیپێکرد کە زیاتر ماراسۆنێکە بۆ منداڵان و خێزانەکان، بەگوێرەی پەیامنێرەکە.
ئەم ماراسۆنە نێودەوڵەتییە ساڵانەیە بە قەبارەیەکی بەرفراوان لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، و 12هەمین خولی ماراسۆنی لە سێ ئاستی جیاوازدا دەستیپێکردووە.
