Apora Logo

ڕەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

ڕەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه‌.

31/10/2025

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هه‌ینی‌، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیك ده‌بن له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.


هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه،‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەزۆربەى کاتەکانداو هەندێک کات پەڵە هەورى لەگەڵدا دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بن له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.


كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 28، سلێمانی: 27، دھۆک: 28، کەرکوک: 29، ھەڵەبجە: 29، زاخۆ: 27، حاجی ئۆمەران: 17، سۆران: 27، گەرمیان: 31 پلە.

;