بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم مانگهی سلێمانی، زیاتر لە 69 ملیارو 7 ملیۆن و 225 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 60 ملیارو 463 ملیۆن و 932 هەزار دیناری واتە 88%ی نەختینەیەو هەروەها 8 ملیار و 543 ملیۆن و 292 هەزار دیناری واتە 12%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
بهگوێرهی ماڵپهڕی شهفافیهت داهاتی ئهم مانگهی سلێمانی لهچاو مانگی رابردو 3.27% زیادیكردوهو زیاتر له دو ملیار و 184 ملیۆنی زیاتره لهچاو مانگی رابردو.
