Apora Logo

ئاکسیۆس: ئیسرائیل 24 کاتژمێر مۆڵەت بە حەماس دەدات بۆ چۆڵکردنی غەززە

ئاکسیۆس: ئیسرائیل 24 کاتژمێر مۆڵەت بە حەماس دەدات بۆ چۆڵکردنی غەززە

ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوخۆی غەززە لە دژی ئامانجەکانی حەماس دەست پێدەکات دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی بۆ حەماسی دانابو.

31/10/2025

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە، "کاتژمێر 8ی شەوی ڕابردوو ئەو وادەیەی ئیسرائیل بۆ حەماسی دانابوو کۆتاییهات بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی حەماس". 


ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، "حەماس ئاگادارکراوەتەوە کە 24 کاتژمێری لەبەردەستدا بووە بۆ چۆڵکردنی ئەندامەکانی لە ناوچەی پشت هێڵی زەرد لە غەززە کە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدایە لەو کەرتەدا". 


ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەدا کە "ئیسرائیل دواتر بە زۆر دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە".


ڕوونیشیکردەوە "ئیسرائیل دوای وادەی دیاریکراو دژی ئامانجەکانی حەماس لە چوارچێوەی ئەو ناوچانەی کە کۆنترۆڵی دەکات، مامەڵە دەکات".


بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەکسیۆس، بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە، لە ڕێگەی میسر و قەتەرەوە، حەماسی ئاگادار کردووەتەوە، کە بزووتنەوەکە 24 کاتژمێری هەیە بۆ چۆڵکردنی چەکدارەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی هێڵی زەرد کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ئیسرائیلدایە.


بەرپرسێکی ئەمریکا ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە "دوای ئەم وادەیە (کە لە ڕاستیدا کاتژمێر 8ی شەوی پێنجشەممە کۆتاییهات)، ئیسرائیل دەتوانێت ئاگربەست جێبەجێ بکات و هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی حەماس لە دەرەوەی هێڵی زەرد".

;