ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له عیراق و كوردستان، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له وه‌ڵامه‌كه‌یدا وتویه‌تی"ئاشكرایه مه‌به‌ست له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشخستنی وڵات و گۆڕانكاری و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵام فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان و ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی مه‌به‌سته باڵاكانی ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"بۆیه ئه‌نجومه‌ن به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان به حه‌رام ده‌زانێت و ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست دێت حه‌رامه، بۆیه پێویسته به هه‌مو شێوه‌یه‌ك موسڵمانان لێی دوربكه‌ونه‌وه."
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كانی ئه‌و حوكمه‌ی له‌م خاڵانه‌دا خستۆته‌ڕو:
1. ده‌نگدان ئه‌مانه‌تێكه له ئه‌ستۆی هاوڵاتیان و به‌زایه‌دانی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان غه‌ش و خیانه‌ته له گه‌ل و وڵات و سامانی گشتی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا) (سورة النسا‌ء: 58)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ) (سورة الأنفال: 58).
2. خراپ به كارهێنانی مافێكی شه‌رعی و یاساییه و هاوكاریكردنه بۆ ته‌زویر كردن و گه‌یشتنی كه‌سانی ناشایسته و خراپ بۆ په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات .
3. له‌ڕوی یاساییشه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه و، یاسا ئه‌و كاره‌ی به‌تاوان هه‌ژمار كردوه.
