Apora Logo

هەسەدە ناوی ژمارەیەک فەرماندەی ڕادەستی ئەمریکا دەکات بۆ چوونە ناو سوپای دیمشق

هەسەدە ناوی ژمارەیەک فەرماندەی ڕادەستی ئەمریکا دەکات بۆ چوونە ناو سوپای دیمشق

لە ئێستادا چاوەڕێ دەکرێ کە شەڕع ناچار بکرێ و دان بە بوونی ئەو هێزانە دابنێ و لە ڕیزی سوپا و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتەکەی جێیان بۆ بکاتەوە

30/10/2025

هێزەکانی سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ناوی ۷٠ بەرپرسی باڵای سەربازی و تەواوی سێ فیرقەی سەربازی بۆ هەریەکە لە فیرقەی دێرەزور و فیرقەی حەسەکە و فیرقەی ڕەققە و هەر سێ لیوا تایبەتیەکەی هەسەدەش و هێزەکانی ناوخۆی ڕادەستی هێزەکانی ئەمەریکا کردوە بۆ ئەوەی تێکەڵی سوپای سووریا بکرێن. 

هێزەکانى ئەمریکاش ئەو ناوانەیان گەیاندیانە بەرپرسانی هەر دوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی دیمەشق، بەڕادەستکردنی ئەو ناوانە دیمەشق ناچار دەکرێ دان بەو هێزانەدا بنێ کە سەرجەمیان هەڵگری جنسیەی سورین.

لە ئێستادا چاوەڕێ دەکرێ کە شەڕع ناچار بکرێ و دان بە بوونی ئەو هێزانە دابنێ و لە ڕیزی سوپا و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتەکەی جێیان بۆ بکاتەوە.

 

ئەگەر ئەم هەنگاوە سەربگرێت، لێرە بەدواوە ناوی هەسەدە نامێنێ و هێزەکانیان لە پاڵ ئاڵا زەردەکە، ئاڵای دەوڵەتی سوریاش لە سەر سینگیان دەدەن.

;