Apora Logo

نوێترین توێژینەوە: زۆر خەوتن كاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشك دروست دەكات

نوێترین توێژینەوە: زۆر خەوتن كاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشك دروست دەكات

نوێترین توێژینەوە: زۆر خەوتن كاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشك دروست دەكات

30/10/2025

نوێترین توێژینەوە دەریخستوە كە خەوتن زیاتر لە 9 كاتژمێر لە شەو و رۆژێكدا ئەگەری خاوكردنەوەی كاری مێشك و دروستبونی خەمۆكیی لە كەسەكاندا زیاد دەكات. 

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لە گۆڤاری (ئەلزایمەر ئاند دمێنشا) بڵاوكراوەتەوە زۆر خەوتن كاریگەریی هەیە لەسەر كەمبونەوەی توانا هەستپێكردن لە مرۆڤدا كەم دەكاتەوە.

ئەو توێژینەوەیە لەسەر زیاتر لە هەزار و 800 كەس ئەنجام دراوە كە تەمەنیان لەنێوان 27 بۆ 85 ساڵیدا بوە و تێیدا توێژینەوە لەسەر كاتی خەوتنی ئەو كەسانە و توانا مێشكییەكانیان كراوە.

توێژەران گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو كەسانەی زیاتر لە 9 كاتژمێر لە شەو و رۆژێكدا دەخەون توانای هەستەكانیان كەم دەبێتەوە هەروەها توشی كێشەی خەمۆكیی دەبن. 

ئەوەش رونكراوەتەوە كە پێویستی خەوتن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی خەوتنی ئاسایی بۆ مرۆڤ لەنێوان 7 بۆ 9 كاتژمێردایە و نابێت لەوەندە زیاتر بێت.

هەروەك رێنماییش دراوە كە گرنگە كاتی خەوتن رێكبخرێت تا كەسەكان بتوانن پارێزگاری لە تەندروست هێشتنەوەی مێشكیان بكەن.



;