Apora Logo

سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دا دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکەن

سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دا دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکەن

سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دا دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکەن

30/10/2025

ڕۆژی پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: ''بەهۆی پڕۆگرامەکانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتانی دیکە، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگی داوە دەست بە تاقیکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکانمان بکات. ئەم پڕۆسەیە دەستبەجێ دەست پێ دەکات

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە ئەمریکا "زیاتر لە وڵاتانی دیکە چەکی ئەتۆمی هەیە" و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە لە ماوەی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا ئەنجام دراوە.

ترەمپ هۆشداری دا کە ئەمریکا لە پێشبڕکێی چەکدا لە ڕووسیا و چین نزیک بووەتەوە و گوتی: "ڕقم لەوە بوو ئەم چەکە ئەتۆمییە، بەهۆی هێزی وێرانکەری زۆرەوە بەدەست بهێنم، بەڵام هیچ بژاردەیەکی دیکەم نەبوو. ڕووسیا لە پلەی دووەمە و چین لە پلەی سێیەمە، بەڵام لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا یەکسان دەبن.


;