محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ بایه‌خێك به درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كانی پاشماوه‌كانی سه‌رانی شكست و گه‌نده‌ڵی ناده‌ین و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "هیچ شوێنێك بۆ بازرگانانی سیاسه‌ت له‌نێوماندا نییه."
لەمبارەیەوە محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له پارێزگای موسه‌ننا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند"هیچ شوێنێك بۆ بازرگانانی سیاسیه‌ت له‌نێوماندا نییه."
ناوبراو وتیشی، ئێمه هیچ بایه‌خێك به‌و ژاوه‌ژاو و درۆ و چه‌واشه‌كارییانه ناده‌ین كه له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی سه‌رانی شكست و گه‌نده‌ڵه‌ییه‌وه ده‌كرێن و عێراق هیچ سودێك له‌وانه وه‌رناگرێت.
هەروەها جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردن ته‌نیا واده‌یه‌ك نییه له‌گه‌ڵ سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڵكو واده‌یه‌كه له‌گه‌ڵ چاره‌نوسی عێراق و ده‌نگی ئێوه، ته‌نیا پارچه كاغه‌زێك نییه به‌ڵكو به‌رپرسیارێتییه‌كه كه چاره‌نوسی وڵاتی له‌سه‌ر دیاری ده‌كرێت.
