هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان دەکرێت، سەرجەم بابەتەکانی بەشەخۆراکەکە ئامادەن بە بریکارەکانی خۆراک بدرێن.
هاوکات نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ئارد دەگاتە لای بریکارەکانی خۆراک، بەمەش لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بریکارەکانیان بکەن.
وتیشی، بەشەخۆراكی حەوتەم پێكهاتووە لە برنج سێ كیلۆ، شەكر كیلۆیەك، زەیت لیترێك، ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە و كیلۆیەك لە پاقڵەمەنییەكان.
