ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی دەستپێکردنی ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند.
جومانە غەلای، وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆن، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، "لە ڕۆژی 8ی مانگی ١١ ، بە تایبەتی لە کاتژمێر حەوتی بەیانی، بێدەنگی هەڵبژاردن بۆ پرۆسەی دەنگدان دەستپێدەکات کە لە 11/11/2025 بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستپێکردنی ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان بە واتای کۆتایی هاتنی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنە بۆ کاندیدەکان".
