Apora Logo

ترەمپ: ڕێگەم پێنادرێت بۆ خولی سێیەم خۆم كاندید بكەم

ترەمپ: ڕێگەم پێنادرێت بۆ خولی سێیەم خۆم كاندید بكەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، رێگە پێدراو نییە خۆی بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی خۆی کاندید بکاتەوە، ئەوەش جێگەی داخە.

29/10/2025

دۆناڵد ترەمپ لە سەر کەشتیی ئایر فۆرس یەک لە ڕێگای کۆریای باشوور بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە "بەپێی ڕاپرسییەکان، جەماوەریی من لە ئاستێکی بەرزدایە و وەک دەزانن بە پشتبەستن بەو شتانەی کە خوێندومەتەوە، پێموانییە ڕێگەم پێبدرێت خۆم کاندید بکەم، بۆیە دەبینین چی ڕوودەدات".


لە هەموارکردنی بیست و دووهەمی دەستووری ئەمریکا کە لە ساڵی ١٩٤٧ پەسەند کرا، باس لەوە دەکات کە "نابێت هیچ کەسێک زیاتر لە دوو جار بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت".


ترەمپ کە لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١ خولی یەکەمی خۆی بەڕێوەبرد و لە ٢٠ی كانونی دووەم دەستی بە خولی دووەمی کرد، زیاتر باسی ئەو بانگەوازانە دەکات کە لەلایەن لایەنگرانییەوە بۆی بۆ خولی سێیەم کاندید دەکرێت، بەبێ ئەوەی بە ئاشکرا دژایەتیان بکات. هەروەها سەرۆکی کۆمارییەکان چەندین جار کڵاوی سووری "ترامپ ٢٠٢٨"ی پێشکەش کردووە، کە ساڵی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتییە.


یەکێک لە گریمانە باوەکانی دەوروبەری ئەو ملیاردێرە تەمەن ٧٩ ساڵە، ئەگەری ئەوە بوو کە لە ماوەی سێ ساڵدا خۆی بۆ جێگری سەرۆک کۆمار کاندید بکات، لە کاتێکدا جێگری سەرۆکی ئێستا جەی دی ڤانس خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکات. بەڵام ترەمپ ڕۆژی دووشەممە ئەم بژاردەیەی ڕەتکردەوە.



;