Apora Logo

جومانە غەلای : نزیكەی هەشت هەزار كاندید كێبڕكێی 329كورسی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

جومانە غەلای : نزیكەی هەشت هەزار كاندید كێبڕكێی 329كورسی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

جومانە غەللای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند، كە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تا ئێستا یەك ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار كارتی دەنگدانیان بەسەر دەنگدەرانی نوێدا دابەش كردووە.

28/10/2025


جومانە غەلای ، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند، كە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تا ئێستا یەك ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار كارتی دەنگدانیان بەسەر دەنگدەرانی نوێدا دابەش كردووە.

حەوت ھەزار و ٧٥٤ كاندید كە دوو ھەزار و ٢٥٠یان ئافرەتن لە ١٨ پارێزگای عێراق ڕكاربەری یەكتر دەكەن بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩ كورسی ئەنجوومەنی نوێنەران.

بەر لە دوو ھەفتە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، جومانە ڕایگەیاند كە ھەشت ھەزار و ٧٠١ بنكەی دەنگدان لە ١٨ پارێزگا بۆ ڕۆژی دەنگدان ئامادەكراون.

بڕیارە ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پڕۆسەی ھەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بەڕێوەبچێت كە تێیدا حەوت ھەزار و ٧٦٨ بەربژێر لە ١٨ پارێزگای عێڕاق ڕكابەری یەكتر دەكەن بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩ كورسی ئەنجوومەنەكە.

جومانە غەللای لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (ئانادۆڵو) ئاماژەی بەوەدا، كە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تا ئێستا یەك ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار كارتی دەنگدانیان بەسەر دەنگدەرانی نوێدا دابەش كردووە.

ڕاشیگەیاند، حەوت ھەزار و ٧٥٤ بەربژێر كە دوو ھەزار و ٢٥٠یان ئافرەتن لە ١٨ پارێزگای عێراق ڕكاربەری یەكتر دەكەن بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩ كورسی ئەنجوومەنی نوێنەران كە ٨٣یان كۆتای ژنانن.

دابەشكردنی كورسییەكان بەسەر ١٨ بازنەی ھەڵبژارندا

ئەو ٣٢٩ كورسییەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاكان دابەشكراون بە جۆرێك، بەغدا ٧١ كورسی، نەینەوا ٣٤ كورسی، بەسڕە ٢٥ كورسی، زیقار ١٩ كورسی، سلێمانی ١٨ كورسی، بابل ١٧ كورسی، ھەولێر ١٦ كورسی، ئەنبار ١٥ كورسی، دیالە ١٤ كورسی، كەركووك ١٣ كورسی ، سەڵاحەدین ١٢ كورسی، نەجەف ١٢ كورسی، دھۆك ١٢ كورسی، واست ١٢ كورسی، كەربەلا ١١ كورسی، دیوانییە ١١ كورسی، میسان ١٠ كورسی، موسەننا ٧ كورسی ھەیە.

كۆتاكان

لە كۆی ئەو كورسییانەی بەسەر پارێزگاكان دابەشكراوە، ٩ كورسی بۆ كۆتاكان تەرخانكراوە بەم شێوەیە، لە پارێزگای بەغدا ٢ كورسی بۆ مەسیحی و سابئی، پارێزگای نەینەوا ٣ كورسی بۆ مەسیحی، ئێزدی و شەبەك، پارێزگای واست ١ كورسی بۆ كوردی فەیلی، پارێزگای كەركووك ١ كورسی بۆ مەسیحی، پارێزگای ھەولێر ١ كورسی بۆ مەسیحی، پارێزگای دھۆك ١ كورسی بۆ مەسیحی.

ژمارەی دەنگدەران و بنكەكانی دەنگدان

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە ژمارەی دەنگدەران بۆ ئەم ھەڵبژاردنە، وتی: ” لەسەرتاسەری عێراق تا ئێستا، ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەر تۆمار كراون”.

باسی لەوەشكرد، زۆرترین دەنگدەر لە پارێزگای بەغدا تۆمار كراوە، كە دوو ملیۆن و ٣٧٣ ھەزار و ٩٦٣ دەنگدەرن و پارێزگای نەینەواش بە دووەم پارێزگا دێت، كە زۆرترین دەنگدەر تیایدا تۆمار كراوە و ژمارەیان دوو ملیۆن و ١٠٢ ھەزار و ٤٢٠ دەنگدەرن.

ڕاشیگەیاند، كەمترین ژمارەی دەنگدەر بۆ ئەم ھەڵبژاردنە لە پارێزگای موسەننا تۆمار كراوە، كە ٥١٠ ھەزار و ٨٦٧ دەنگدەرن.

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاماژەی بەوەشدا، كە كە 8 ھەزار و ٧٠١ بنكەی دەنگدان لە ١٨ پارێزگا بۆ ڕۆژی دەنگدان ئامادەكراون.

جەختی لەوە كردەوە، كە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتی خۆیدا لە ١١ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت و وتی: “لە ١١ی مانگی داھاتوو، ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەر لە عێراق نوێنەرانی خۆیان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵدەبژێرن”.

;