Apora Logo

ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ریاڵ بیتسی بردەوە

ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ریاڵ بیتسی بردەوە

ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ریاڵ بیتسی بردەوە

28/10/2025

لە یارییەکانی هەفتەی 10یەمی خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ریاڵ بیتسی بردەوە.

لەیارییەکانی خولی ئیسپانیا ریاڵ بیتس لە یاریگای تایبەت بەخۆی میوانداری لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد.

لەگێمی یەکەمدا و لەخولەکی سێ جیۆڤانی سیمیۆنی توانی گۆڵی یەکەم بۆ ئەتلەتیکۆ تۆماربکات.

پاشان لە خولەکی 45باینا توانی دووەم گۆڵ بخاتە تۆڕی گۆڵی پاو لۆپێزی گۆڵپارێزی بیتس و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بەم دوو گۆڵە لە سودی رۆس بلانکۆس کۆتایی هات.

لەگێمی دووەمدا خاوەن ماڵ هەوڵێکی زۆریاندا جیاوازییەکە کەم بکەنەوە، بەڵام ئاست بەرزی ئۆبلاک رێگری کرد لەسەرجەم هێرشەکانی ریاڵ بیتس.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا و بەم بردنەوەیە کورانی سیمیۆنی سەرکەوتن بۆ پلەی چوارەم بە کۆکردنەوەی 19خاڵ و بیتیسیش بە 16خاڵ لەپلەی شەشەمە


;