مێسی هیوادارە خودا دەرفەتی بەشداریکردنی لە مۆندیالی پێببەخشێت و بەرگری کردن لە نازناوەکە نایاب دەبێت و نازناوی مۆندیالیش خەونی ژیانی بووە.
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی رایگەیاند، هیوادارە خودا دەرفەتی بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 پێببەخشێت. دەیەوێت بە باشترین بارودۆخەوە بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە بکات.
مێسی وتی، بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال خەونی تەواوی ژیانم بووە و ئێمە خاوەنی مۆندیالین و بەرگریکردن لەو نازناوە زۆر نایاب دەبێت، پێویستە رۆژ لە دوای رۆژ بارودۆخی خۆم لەگەڵ ئینتەر میامی هەڵسەنگێنم دواتر بڕیار دەدەم بەشداری مۆندیال دەکەم یان نا.
وتیشی، بە بەختم لەسەر ئاستی تاکەکەسی هەموو شتێکم بەدەستهێناوە، لەسەر ئاستی بە کۆمەڵیش لەگەڵ هەموو شتێکم بردەوە بەڵام کاتێک پرسیار لە هەر یاریزانێک دەکرێت دەستبەجێ دەڵێت دەمەوێت ببمە پاڵەوانی مۆندیاک.
دەشڵێت، لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا خێرایی و کاردانەوە و بڕیاردانی خێرا لە یاریگادا لەدەستدەدەیت، مێشکت خێراتر دەبێت لە قاچەکانت بەڵام هەمیشە هەوڵدەدەم باشترینی خۆم پێشکەش بکەم.
لە وەڵامی پرسیاری کێ باشترین یاریزانی مێژووە، مێسی دوپاتیکردەوە ئەوان وەک ئەرجەنتینیەکان بە دڵنیاییەوە دێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بە باشترینی مێژوو دەزانن، ئەو گەورەترین ئەفسانەی ئەرجەنتینیەکانە.
