وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، تاکوو کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان دەگوازرێنەوە بۆ کامپە سەربازییەکان و لەوێ نیشتەجێ دەکرێن.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، سەبارەت بە گواستنەوەی کۆچبەران لە هۆتێلەکانەوە بۆ کامپە سەربازییەکان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، تاکوو کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان دەگوازرێنەوە بۆ کامپە سەربازییەکان و لەوێ نیشتەجێ دەکرێن.
باس لەوەشکراوە، ئامانج لە گواستنەوەی کۆچبەرەکان کەمکردنەوەی فشارهكانه لهسهر بودجهی وڵاتەکەمان، كهمكردنهوهی ئهو تێچووه زۆرانهیە كه بههۆی نیشتهجێكردنی كۆچبهرانهوه له هۆتێلهكاندا ڕووبەڕووی دەبینەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕاگەیاندراوێکی پێشووتری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیادا هاتووە، تاکوو مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٥، ٣٢هەزار کۆچبەری نایاسایی لە ٢١٠ هۆتیلی ئەو وڵاتەدا نیشتەجێبوون.
