Apora Logo

لە هەولێر خۆپیشاندانە

لە هەولێر خۆپیشاندانە

دانیشتووانی گوندی سەردار لە سنووری شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

28/10/2025

كەمێك پێش ئێستا دانیشتووانی گوندی سەردار لە سنووری شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەكی گوندەكەیان بەڕووی شۆفێراندا داخستووە و ئاگریان لە ڕێگاكەدا كردووەتەوە.

كەمێك پێش ئێستا دانیشتووانی گوندی سەردار لە سنووری شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

هاوكات، خۆپیشاندەران لە ئێستادا ئاگریان لە ڕێگای سەرەكی گوندەكەیان كردووەتەوە و ڕێگا بە هاتوچۆی شۆفێران نادەن.

بەشێك لە دانیشتووانی گوندی سەردار دەڵێن، ڕێگای گوندەكەمان زۆر خراپە و تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار بەدەم چارەسەری كێشەكانمانەوە نەهاتووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەكانی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی هەلی كار چەندین جار لە سنووری هەولێر خۆپیشانادن ئەنجامدراوە.


;