سبەینێ نەوتە گرانەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتە شاری هەڵەبجە و شارۆچکەی کەلار
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە وتێێدا هاتووە؛سبەینێ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەست پێ دەکات، وەدابەشکردن بەردەوام دەبێت تا تەواوی هاووڵاتیان بە شە نەوتی خۆیان وەردەگرن .
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ دابەشکردنەکە گەرەک بە گەڕەک دەبێت و هاوڵاتییان لە گەرەکەکانی خۆیان نەوت وەردەگرن و سەرەتاش لە گەڕەکی شارەوانییەوە دەستپێدەکەن.
بۆ وەرگرتنینەوتەکەش پێوستە هەر خێزانێک کارتی زیرەکی نەوتی پێبێت و لە بەرامبەر 200 لیتر نەوتی سپی 104 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.
هەروەها قائیمقامییەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە، سبەینێ پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەست پێدەکات، هەموو ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمی خۆراکیان لەسەر کەلارە نەوت وەردەگرن.
ئەوەشی وت، بڕی نەوتی دابەشکراو بۆ هەر خێزانێک (200) لیترە بە نرخی (104) هەزار دینارە.
قائیمقامییەتی کەلار راشیگەیاندووە، پێویستە هاووڵاتیان ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت: (کۆپی رەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک کە هەردووکیان لەسەر یەک لاپەڕە بن).
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی ئەم بەنزینخانانە بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی خۆیان:
بەنزینخانەی کەیوان
بەنزینخانەی شیروانە
بەنزینخانەی بریان
بەنزینخانەی دریم
بەنزینخانەی ڕاما
بەنزینخانەی ئاسۆ (لە قەزای ڕزگاری)
