Apora Logo

مووچەی ئەم توێژە زیاد دەکرێت

مووچەی ئەم توێژە زیاد دەکرێت

وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ڕەزامەندی بەغدا و پەسەندكردنی لە بودجەی ساڵی نوێ‌، كەمترین مووچەیان دەبێتە 250 هەزار.

27/10/2025

وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ڕەزامەندی بەغدا و پەسەندكردنی لە بودجەی ساڵی نوێ‌، كەمترین مووچەیان دەبێتە 250 هەزار.


كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم ڕایگەیاند، “هەموو ئامادەکارییەکمان کردوە و لیستی خاوەن پێداوستییە تایبەتەکانمان ڕادەستی بە‌‌غدا کردوە، بۆ ئەوەی کار لەسەر زیادکردنی مووچەکانیان بکرێت ‌و کەمترین مووچەیان ببێت بە250 هەزار دینار”.


هەروەها وتیشی، “بەغدا داوای لیستێکی لێکردوین بەوەی دوای زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان جیاوازییەکە دەبێتە چەند بۆ ئەوەی تەرخانی دارایی بۆ بکرێت”.


جەختیشی كردۆتەوە، ئەمەش دوای پەسەندکردنی بودجەی 2026 دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی عێراق ڕازی بوو بە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و مووچەكانیان زیادی كردووە، بەڵام هێشتا مووچەی فەرمانبەران هاوتا نەكراوە و پلەبەرزكردنەوەش دەستتی پێ نەكردۆتەوە.


;