ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای پارتی رایگەیاند ، تەنها وەزارەتی ناوخۆ مافی پێدانی ژمارەی هەیە و بە هیچ شێوەیەک ژمارە و تابلۆ نادەن بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.
بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ وتیشی، هەرشتێک لەو بارەیەوە بوترێت تەنها بانگەشەی هەڵبژاردنە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە نزیکەی ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە هەرێمی کوردستان هەیە و بەرپرسانی دەسەڵات بۆ قازانجی خۆیان بە قاچاخ لە سنوورەکانەوە هاوردەی هەرێمی دەکەن.
