Apora Logo

فەرمانی دەستگیرکردنی نوێ بۆ ئیمامئۆغڵو دەرچوو

فەرمانی دەستگیرکردنی نوێ بۆ ئیمامئۆغڵو دەرچوو

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی نوێی بۆ ئەکرێم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی زیندانیکراوی ئەستەنبوڵ بە تۆمەتی "سیخوڕیی سیاسی" دەرکرد.

27/10/2025

ئەکرەم ئۆغڵو ڕۆژی یەکشەممە لە دادگا و لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی هەینی لە زیندانەوە دەرچووە، دوایین تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە.


هەروەها لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "X" ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەو جۆرە بوختان و درۆ و پیلانگێڕییە تەنانەت بە شەیتانیشدا نەدەهاتە پێشەوە! ئێمە لەبەردەم کردەوەیەکی شەرمەزاریداین کە بە وشە وەسفی ناکرێ."


لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی تورکیا، ئەنادۆڵ، بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو دادگای ئەستەنبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئیمامئۆغڵو و دوو کەسی دیکە دەرکردووە، لەنێویاندا مێردان یەنارداغ، سەرنووسەری کەناڵی هەواڵی تێلێ1.


ئاماژەی بەوەشکرد، دوایین بڕیاری دادگا ئیمامئۆغڵو تۆمەتبار دەکات بەوەی کە خەریکی دەستکەوتی نایاسایی بووە بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکەی و بە سیخوڕیکردن بۆ دەستەبەرکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی.


ئیمامئۆغڵو، ڕکابەری دیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە مانگی ئازارەوە تا دادگاییکردنی بە تۆمەتی جیاجیای گەندەڵی لە زینداندایە. ناوبراو لە مانگی تەمموزدا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن و هەڕەشەکردن لە سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ سزای بەسەردا سەپێندرا.


جەهەپە ئەو تۆمەتانەی گەندەڵی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، هەوڵێکی سیاسییانەیە لە لایەن حکومەتەوە بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی هەڵبژاردن لەسەر ئەردۆغان، ئەو تۆمەتەش حکومەت ڕەتیدەکاتەوە.

;