ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا
ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە رووداوێکی كوشتن له ناو بازاڕی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئاماژە بەوەشدەکات، پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونێکی چڕ، دەرکەوت کە ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە کە بکوژ دانی پێدا ناوە، گوایە کەسی کوژراو مۆبایلی بکوژی هاک کردووە و کۆمەڵێک وێنەی بردووە، بۆیە شەوی ڕابردوو بکوژ بە ناوی (آ. ھ. ح) بە چەکێکی جۆری دەمانچە هاوڕێکەی بە ناوی (ی. د. ع) دەکوژێت.
ئاشکراشیدەکات، لە هەمان کاتی ڕووداوەکەدا تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتباری بکوژیان دەستگیر کرد و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
