بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ریگهیاند، ئیسرائیل دیدگای خۆی بۆ هێزە نێودەوڵەتییەکان روون کردووەتەوە سەبارەت بە قبوڵنەكردنی ئەو وڵاتانەی هێزیان هەبێت لە كەرتی غەززە، ئەمریکاش لەمەدا هاوهەڵوێستمانە.
ئهو وتیشی، ئێمە ئاسایشی خۆمان کۆنتڕۆڵ دەکەین، بۆ هێزە نێودەوڵەتییەکانیشمان رونكردووەتەوە، ئیسرائیل دیاری دەکات کە کام هێزانە قبوڵ ناکرێن ئامادەبونیان هەبێت لە غەززە، ئێمە بەم شێوەیە مامەڵە دەکەین و بەردەوامیش دەبین.
ئهوهشی خستهڕو: بێگومان ئەمە لەلایەن ئەمریکاوە قبوڵکراوە، وەک ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا نوێنەرە باڵاکانی ئاماژەیان پێكردووە.
جەختی لەوەشکردەوە: سیاسەتی ئەمنی ئیسرائیل لە دەستی خۆیدایە، بەهێزی خۆی بەرگری لە خۆی دەکات و بەردەوام دەبێت لە کۆنترۆڵکردنی چارەنوسی خۆی.
پێشتر نوسینگەی سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل هاتنە ناوەوەی هێزەکانی تورکیای بۆ ناو غەززە رەتکردەوە، لە چوارچێوەی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.
پلانەکەی ترەمپ بریتی بوو لە بەشداریکردنی تورکیا لە هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی وێرانکراوی غەززە.
