Apora Logo

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

26/10/2025

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى دورستبوونى تۆزێکى سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا، هەروەها پلەی گەرمی 3-2 پلە نزمدەبێتەوە.

باسی لەوەشکرد، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 26پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی


;