کۆگایەکی نەوت لە بەسرە تەقییەوە و بەهۆیەوە کارمەندێک گیانیلەدەستداوە و ٢٥ كارمەندی دیكەش برینداربوون و تا ئەم ساتەش نەتواندراوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.
لەبارەی تەقینەوەی كۆگایەكی نەوت لە بەسرە و زیانەكانی میدیا عێراقییەكان بەمجۆرە زانیاری دەخەنەڕوو.
لە هەواڵی میدیا عێراقییەكاندا هاتووە، ئەمڕۆ، تەقینەوە لە تۆرباینێک لە کۆگای زوبەیر-یەک بۆ ئەمبارکردنی نەوت لە پارێزگای بەسرە ڕوویدا و دواتر ئاگرێکی گەورە لە ئەو کۆگایە کەوتەوە.
دەشڵێن، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی ڕووداوەكەوە كارمەندێك گیانیلەدەستداوە و ٢٥ كارمەندی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی بەسرە گەشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە، بەڵام تا ئێستا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
