لە یاری نێوان شتوتگاردی ئەڵمانی و فەنەرباخچەی تورکی کە لە چوارچێوەی خولی ئەوروپا (یۆرۆپالیگ) بەڕێوەچوو، دەنیز ئۆنداڤ یاریزانی کورد کە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی شتوتگارد یاریدەکات لە لایەن چەند یاریزانێکی یانەی فەنەرباخچە هێرشی کرایە سەرو پاشان لە لایەن هاندەرانی هەمان یانە تورکیەکە دروشمی شۆڤینی لە دژی گوترایەوە.
شایانی باسە دەنیز بە ڕەچەلەک کوردێکی ئێزیدی شاری ئامەدە و لە ئەڵمانیا لە دایکبووە نەک هەر شانازی بە کوردبوونی دەکا بگرە لە کاتی تۆمارکردنی گۆل لە ناو یاریگا شای کوردی دەکا.
