ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە گرنگترین ئامانجی ستراتیژی ئیسرائیل لە غەززە، لەناوبردنی تونێلەکانی حەماس و چەکداماڵینی تەواوەتی بزووتنەوەکەیە.
کاتز وتی : بە بڕوای من، داماڵینی سەربازی غەززە بە لەناوبردنی تونێلەکانی حەماس، لەگەڵ داماڵینی چەک لە حەماس ، گرنگترین ئامانجی ستراتیژییە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە غەززە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بێگومان بەپەلەترین ئەرکی ئەخلاقی ئەوەیە کە هەموو بارمتە مردووەکان (تەرمەکان) بهێنینە ماڵەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەیشتن بەم ئەرکە.
کاتز ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بەدەستهێنانی ئەوەی کە بە سەرکەوتنێکی گەورە وەسفی کردووە لە دژی حەماس ، بە گرنگیدان بە لەناوبردنی تونێلەکان، کە نزیکەی لەسەدا ٦٠ی ئەو تونێلانە تا ئێستاش لە کارکردندان.
وەزیرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، سوپا وێرانکردنی ئەو تونێلانەی کردۆتە ئەولەویەتێکی سەرەکی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل، هاوشانی پاراستنی سەرباز و نیشتەجێبوونەکان.
هەڕوەها هەماهەنگی بەڕدەوامی لەگەڵ بەڕپرسانی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی چارەسەڕی ڕیشەیی بۆ لابردن و لەناوبردنی تونێل لەناوچەکانی ژێر بەڕپرسیارێتی ئەوان، جگەلەچەک داماڵینی حەماس ئاشکرا کرد.
