ئومێد محەمەد لە لێدوانێکی میدیاییدا رایگەیاند کەوا لە وەرزی زستاندا رەنگە پێویستمان بە کارەبای مۆلیدە هەبێت لەبەر ئەوەی لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر بەکار هێنانی کارەبا زیاد دەکات
هەروەها وتیشی ئێمە هەوڵمان داوە کە ٢٤ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان بدرێت بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین بۆیە گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە ئەگەر نەمانتوانی کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین هاوکارمان دەبن بەڵام هاوڵاتیان پارەی مۆلیدە نادەن ،لەوکاتەدا ئەگەری گۆڕانکاری لە نرخی کارەبای پڕۆژەی روناکی هەیە. .
ئاماژەی بەوەشکردوە،لە ئیستادا سەرقاڵین بە ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان چونکە خواست بۆ کارەبا لە وەرزی زستان زیاتر دەبێت، گەر بێتولە زستاندا هاوڵاتیان کارەبا بۆ ئامێری گەرمکردنەوە بەکاربهێنن ئەوا پارەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند، لە ئێستادا بەڕێژەی لە ٪50 ی خەڵکی هەرێمی کوردستان خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و هەوڵیشدەدرێت زیاتر ئەم پڕۆژەیە فراوانتر بکرێت، بەهۆی پڕۆژەی ڕوناکی بەرێژەی لە ٪30 بەکارهینانی کارەبا دابەزیوە.
لە درێژەی قسەکانیشدا دەڵێت، رۆژانە زیاتر لە 4000 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێن ، لە سێ سەرچاوە بەرهەمهێنانی غازی سروشتیمان هەیە بەڵام ئەو بڕانە کەمن بۆ پڕۆژەی ڕوناکی چونکە لە هەروەرزێکدا زیاتر لە پێنج هەزار مێگاواتمان پێویستە بۆیە پێوستیمان بە بەرهەمهێنانی غازی زیاترە ،لەم قۆناغەدا 650 ملیۆن پێ سێجا غازمان بۆ دابین کراوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا .
