Apora Logo

هەواڵێکی خۆش دەربارەی مووچە

هەواڵێکی خۆش دەربارەی مووچە

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا ڕایدەگەیەنێت، ” ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی ھەشت دەدرێت،

25/10/2025

 

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا ڕایدەگەیەنێت، ” ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی ھەشت دەدرێت، بڕیارە ھیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، چونکە بەپێی یاسای بودجە نابێت ھیچ مووچەیەک بفەوتێت”.


فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاند “ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووینەوە، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی ھەمان ڕۆژ بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق واژۆ کرا و گشتاندنی بۆ کرا بۆ ئێمە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق، سوپاسی جێگری ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین کە زۆر ھاوکاری ئێمەی کرد”.


وتیشی،”ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەکرێت”.


فارس عیسا وتیشی “یاسای بودجە تا کۆتایی ئەمساڵی پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق سوودی لێ وەرگرن، ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بەسیاسی نەکرێت، ئەمساڵ ھیچ مووچەیەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نافەوتێت”.


ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر سودانی بەڵێنی بە وەزیرە كوردەكانی كابینەكەی لە بەغددا دابوو، كە پێش هەڵبژاتردن هەردووو مووچەی مانگەكانی 8 و 9 خەرج بكات، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 8یان وەرنەگرتووە و ساڵیش تەنها دوو مانگی ماوە و هێشتتا 4 مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لای عێراق دەمێنێت، كە ئاخۆ تەنها 2 مووچەی دابەش دەكرێت یان هەر چوار مووچەكە، بۆیە هێشتا ئەوە نادیارە.



;