Apora Logo

٤٠ کۆچبەری کورد لە لیبیا گەڕێندرانەوە و ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی ٣٥ کۆچبەری تریش دەکرێت

٤٠ کۆچبەری کورد لە لیبیا گەڕێندرانەوە و ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی ٣٥ کۆچبەری تریش دەکرێت

باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا گەڕاندنەوەی زیاتر لە 40 كۆچبەری نایاسایی کوردی لەو وڵاتە راگەیاند، ئامادەکاریش دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی35 کۆچبەری دیکە.

25/10/2025


 

 

باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا گەڕاندنەوەی زیاتر لە 40 كۆچبەری نایاسایی کوردی لەو وڵاتە راگەیاند، ئامادەکاریش دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی35 کۆچبەری دیکە.


ئەحمەد سەحاف لێپرسراوی كاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند، ئەمڕۆ 40 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە هەولێر، دەشڵێت؛ ئەو کۆچبەرانە لە رێگەی فڕۆکەوە گەڕاونەتەوە ئیستەنبوڵ و لەوێشەوە بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر دەگەڕێندرێنەوە.

 

وتیشی، خۆراک و دەرمان و چاودێرییان بۆ کۆچبەرەکان تەرخانکردووە، هەروەها بلیتی گەشتەکانیان بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردووە.

 

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی 35 کۆچبەری دیکە، هەروەها تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و قاچاخچێتی بەردەوامن لە فریودانی گەنجانی عیراقی و تەڵەدانان بۆیان، بەپێویستیشی دەزانن هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەبارەی مامەڵە نەكردن لەگەڵ ئەو تۆڕانە چڕتر بكرێتەوە.



;