Apora Logo

بەشێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

بەشێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

سبەی بانکی ناوەندی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی رەوانە دەکات.

25/10/2025

سبەی بانکی ناوەندی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی رەوانە دەکات.


نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند: سبەی یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران دەخاتە سەر هەژماری بانکی بابان لە سلێمانی.


ئاماژەی بەوەشکرد: رۆژی دووشەممە 27ی تشرینی یەکەم، دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکرێت و بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەش، هیچ بڕە پارەیەکی گەنمی جوتیارانی هەرێم لای بەغدا نامێنێت.


;