Apora Logo

سبەی پەكەكە لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیەوە هەنگاوێکی دیکەی مێژویی دەنێن

سبەی پەكەكە لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیەوە هەنگاوێکی دیکەی مێژویی دەنێن

بڕیار وایە سبەینێ گەرێلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"، هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنێن.

25/10/2025

ئەمڕۆ شەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2025، میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، "لە چوارچێوەی بانگەوازیی رێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، سبەی گەریلاکانی ئازادیی هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی دەنێن."


ڕۆژی 27ـی شووباتی 2025، عەبدوڵا ئۆجەلان بانگەوازێکی مێژوویی بە ناونیشانی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” کرد، پاشان لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازدا، گەرێلاكانی پەكەكە لە رۆژی 5 بۆ 7ـی ئایار، کۆنگرەی12ـیەمینی خۆی ئەنجام دا.


هەروەها لە 11ی تەممووز، گرووپێکی 30 کەسی گەر-یلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، وەک نیشاندانی نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە مەراسیمێکدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی، چەکەکانیان سووتاند.



;