لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی، خەڵاتێکی دیکەی بۆ ژمارەی پێوانەیی خۆی لە خولی ئەمریكی زیادکرد، دوای ئەوەی لە سێ یاریدا بۆ تیپەکەی بەشداریی10 گۆڵ (5 گۆڵ و پێنج ئەسیست)ی کرد، وەک باشترین یاریزانی مانگی ئۆکتۆبەری خولی یانەكانی ئەمریكا دەستنیشانکرا.
ئەم خەڵاتە دوای ئەوە دێت کە بەهەمان شێوە خەڵاتی گۆڵکاری خولەکەی بەدەستهێنا بە 29 گۆڵ و 19 ئەسیست، بەمەش دەبێتە دووەم یاریزان لە یەک وەرزدا لە مێژووی خولەکەدا ئەم خەڵاتە بباتەوە.
ئەمە سێیەم خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی مێسییە لەم وەرزەدا و پێنجەم خەڵاتە لە ژیانی وەرزشی لە خولی ئەمریكی.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی ئاسایی، ئینتەر میامی بە متمانەیەکی زۆرەوە دەچێتە قۆناغی کۆتایی و رۆژی شەممەی داهاتوو لە زنجیرەیەکی سێ یاریدا ڕووبەڕووی ناشڤیل دەبێتەوە.
