Apora Logo

دوای دورخستنەوەی عەبدولغەنی شەهد یانەی زەورا عیماد نەحاسی میسری بە ڕاهێنەری یانەكە دەستنیشانکرد

دوای دورخستنەوەی عەبدولغەنی شەهد یانەی زەورا عیماد نەحاسی میسری بە ڕاهێنەری یانەكە دەستنیشانکرد

عیماد نەحاس ڕاهێنەر و یاریزانێکی پێشووی میسرییە و بە یەکێک لە دیارترین بەرگریکارەکانی تۆپی پێی میسر دادەنرێت

11/10/2025

یانەی وەرزشیی زەورا بە فەرمی ڕایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ ڕاهێنەری میسری عیماد نەحاس مۆر کردووە، بۆ ئەوەی سەرپەرشتیاری تیمی یەکەمی تۆپی پێی یانەکە بکات لە قۆناغی داهاتوودا.

بەپێی بەیاننامەیەکی یانەی زەورا، گرێبەست لەگەڵ نەحاس دوای کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی عەبدولغەنی شەهید، ڕاهێنەری پێشوو، بە ڕەزامەندی هەردوولا هاتووە ئەمەش بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی کە یانەکە لە چوار گەڕی یەکەمدا بەدەستی هێناوە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

عیماد نەحاس ڕاهێنەر و یاریزانێکی پێشووی میسرییە و بە یەکێک لە دیارترین بەرگریکارەکانی تۆپی پێی میسر دادەنرێت لە نەوەدەکان و سەرەتای هەزارەی نوێدا، پێش ئەوەی ڕوو لە بواری ڕاهێنەرایەتی بکات.


;