بایرن لە مێرکاتۆی هاوینەدا بە فەرمی هەوڵی گواستنەوەی رۆدریگۆی داوە بەڵام ریاڵ مەدرید رەتیکردووەتەوە.
لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لە داهاتووی رۆدریگۆی ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی ریاڵ مەدرید کردووە بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە هەست بە دڵخۆشی ناکات لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ و بیری لە رۆیشتن کردووەتەوە، جگە لەوەش ناوی یاریزانەکەیان بە چەندین یانەوە بەستەوە بەتایبەت یانەکانی پریمەر لیگ.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، لە مانگی هەشتدا، یانەی بایرن میونشن هەوڵەکانی دەستپێکرد بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە بەرازیلیەکە.
دەشڵێت، بەرپرسانی بایرن میونشن لە رێگەی نوێنەرێکیانەوە گفتوگۆیان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کردووە و هەڵوێستی خۆیان پێوتون کە دەیانەوێت رۆدریگۆ بگوازنەوە و چاوەڕێی ئەوەیان کردووە کە نرخی فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان بۆ دیاریبکەن.
دوپاتیکردەوە کە دەستبەجێ فرۆشتنی هێرشبەرە بەرازیلیەکە لەلایەن یانەی شاهانەوە رەتکراوەتەوە و پێیان راگەیاندوون گرنگی بە هیچ ئۆفەرێک نادەن بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە.
