Apora Logo

عێراق بریاری داوە لەبەر داهاتی نانەوتی کێشە بۆ مووچە دروست نەکات

عێراق بریاری داوە لەبەر داهاتی نانەوتی کێشە بۆ مووچە دروست نەکات

حکومەتی عێراق رازی بووە بەوەی پرسی داهاتی نانەوتی ڕێگر نەبێت بۆ ناردنی مووچە تەنها پێویستە حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ بکات.

17/9/2025


حکومەتی عێراق رازی بووە بەوەی پرسی داهاتی نانەوتی ڕێگر نەبێت بۆ ناردنی مووچە تەنها پێویستە حکومەتی هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ بکات.

چوارشەممە ١٧ی ئەیلول سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق بۆ میدیای یەکێتی ئاشکرای کرد کە ناردنی مووچە لەلایەن بەغداد تەنها پەیوەستە بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێم.


سەرچاوەکە باسی لەوەش کردوە کە حکومەتی عێراق پیداگرنییە لەسەر داهاتی نانەوتی و ئەو بابەتە ڕێگر نابێت بۆ ناردنی مووچە.


لای خۆشییەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و کە بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەرك و پابەندییە دەستوورییەكانی بە زیادەوە جێبەجێ كردووە.


ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ پێشەوا هەورامی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەرونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەكۆبونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ٤٨ كاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت.



;